GANJANY KIRKUK

یه‌کێتی، له‌ ئیفلاسێکی گه‌وره‌وه‌تره‌وه‌ به‌ره‌و سواڵکردن ئه‌م به‌یانی‌یه‌ له‌ ده‌رگا دراو که‌ ماڵه‌وه‌ چوون بینیان چه‌ند پیاوێک به‌ جلی کوردی‌یه‌وه‌ به‌سه‌ر ماڵه‌کاندا ئه‌گه‌ڕێن‌و ئه‌م پارچه‌ کاغه‌زانه‌ به‌سه‌ر ماڵاندا ئه‌گێڕن. با تۆزێک له‌سه‌ر نووسینه‌کان راوه‌ستین هێشتا، "هیوادارین جه‌ژنتان جه‌ژنی شادی‌و کامه‌رانی بێت" هێشتا هیوادارین یه‌عنی چی ئێوه‌ چی پۆستی ئه‌منی هه‌یه‌ له‌م شاره‌ به‌ ده‌ستی ئێوه‌یه‌ که‌ نه‌توانن که‌شێکی ئارام دابین بکه‌ن به‌ هیواخواستن جه‌ژن شادو کامه‌ران نابێت، ئه‌م قسانه‌ش بڕۆن بۆ 12 شه‌هیده‌که‌ی یه‌که‌م رۆژی جه‌ژن بکه‌ن به‌ڵام ئێوه‌ زۆر بێ چاوو روون شه‌رم نازانن چی‌یه. ئینجا "ئاواته‌خوازی پێشکه‌وتن‌و ئارامیی زیاتری شاره‌که‌مانین." هه‌مدیسان ئاوات‌و هیواو خه‌یاڵ‌و قسه‌ی خۆش، کاکه‌ پارێزگار سه‌ر به‌ ئێوه‌یه‌ که‌ نه‌توانێ وا بکات خه‌ڵک دڵیان به‌ شاره‌که‌ خۆش بێت‌و له‌باتی چوونه‌ هه‌ولێرو سلێمانی شوێنێکی رێک‌و پێک هه‌بێت له‌ شاره‌که‌ خه‌ڵک بۆی بڕوات ئیتر به‌ ئاواتخواستن چی ئه‌بێت. بڕۆ به‌ناو که‌رکووکدا بگه‌ڕێ بۆنی خوێنی لێ دێ کێ ئه‌وێرێ ده‌رچێ ئه‌گه‌ر چاو قایمیش بکه‌یت مه‌گه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بسووڕێیته‌وه‌ ئه‌گینا بۆ کوێ ئه‌ڕۆی؟! ئینجا بێینه‌ سه‌ر ئه‌م نه‌ریته‌ تازه‌یه‌، بێ گومان نه‌ هه‌ڵه‌یه‌و نه‌ کارێکی ناشرینه‌ هه‌ر که‌سێک پیرۆزبایی جه‌ژن بکات به‌م شێوه‌یه‌ به‌ڵام حیزبێکی وه‌ک یه‌کێتی بێت‌و به‌م شێوه‌یه‌و به‌م ده‌مه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و دوای که‌متر له‌ مانگێک له‌ شکستێکی گه‌وره‌یان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بێت‌و ئاوها کاغه‌زو پیرۆزبایی بڵاو بکاته‌وه‌ ئه‌وه‌ هیچ گومانێکی تیا نییه‌ که‌ ئه‌مه‌ سواڵه‌، سواڵه‌، سواڵه. حیزبێک له‌وپه‌ڕی ئیفلاس‌و ریسوایی تاقه‌ هیوایه‌کی به‌ که‌رکووک ماوه‌ ناحه‌قشیان ناگرم له‌ لایه‌که‌وه‌ که‌ ئاوها سواڵ ئه‌که‌ن له‌ که‌رکووک چونکه‌ ته‌نها که‌رکووکییان له‌ پشت ماوه، هه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌شه‌ مێشکیان خستووه‌ته‌ سه‌ر stand byو نایانه‌وێ بیربکه‌نه‌وه‌، بڕۆن سلێمانی ببینن که‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی‌یه‌و سه‌یرێکی که‌رکووک بکه‌ن، ئینجا بپرسن که‌رکووکییه‌کان حه‌قه‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ گۆڕان یان سلێمانییه‌کان؟ هه‌ر روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ که‌رکووکییه‌کان، چی پۆستی ئه‌منی هه‌یه‌ له‌ ده‌ستی یه‌کێتی‌یه‌، ئایا 11 ساڵه‌ توانیویانه‌ که‌رکووک بپارێزن؟! ئه‌وه‌ی غیره‌تی له‌سه‌ر که‌رکووک هه‌بێت ئه‌م جاره‌ ده‌نگیان ناداتێ. ئه‌و کاغه‌زیان به‌ سپێتی بدایه‌ سوودێکیشی ئه‌بوو ئێستا مه‌گه‌ر به‌س بۆ سوتان ده‌س بدا.